KURDISH STUDENTS MOVEMENT (Liberty & Peace for All) بزوتنه وه ی خويندکارانی کورد: راگەیاندراوی ژمارە 6ی کۆمتەی هاوبەشی پشتگیری کردن لە عەدنان حەسەنپوور و هیوا بوتیمار
بۆ رای گشتی و هەموو ناوەندە مافپارێزەکانی جیهان
پاش دوو هەفتە لە بڵاو بوونەوەی سزای قیزەونی لە سێدارەدان بۆ چالاکڤانان عەدنان حەسەنپوور و هیوا بووتیمار، لە ئاکامدا وتە بێژی دەزگای دادوەریی دەسەڵاتدارانی ئێران هاتە گۆ و ئەو سزایەی پشتڕاست کردەوە.
هاوکات لەگەڵ ئەو پشتڕاست کردنەوەیەدا، هێندێک قسە و هەڵوێست لە لایەن دەسەڵاتی ئێران و کەسانێکەوە دەبیسترێن کە جێگای تێڕامان و وردبوونەوەن.
ئەو هەواڵانە ئاماژە بە کۆمەڵێک تاوان و کردەوەی نافەرهەنگی و نارۆژنامەوانی دەکەن و بەڵگەشیان بۆ ئەو کردەوانە، دان پێدانانەکانی عەدنان و هیوایە لە گرتووخانەکانی دەسەڵاتی ئیسلامیدا.
وەبیر هێنانەوەی ئەم راستییە لێرەدا پێویستە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران هەر لە سەرەتای دەسەڵاتداریی خۆیەوە، تا ئەمڕۆ لە بەریانێکی نەبڕاوە و گەڵاڵە کراو دا، هەر هەموو جیابیران و رەخنەگران و چالاکانی بوارە جۆراوجۆرەکانی ، لە ژێر ئازار و ئەشکەنجە دا ناچار کردووە دان بە تاوانی نەکردە دا بنێن.
ئەم پرۆسەیە بە رادەیەک لای کارگێڕانی ئێران بەهای پێ دراوە و چەند پات بۆتەوە کە بۆیان بووە بە باوەڕ و قەناعەت و وادەزانن ئەم رەوتە سەراپا درۆ و دەلەسەیە راستە.
مێژووی دەسەڵاتی ئێران لە رووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ جیابیران و رەخنەگراندا مێژوویەکی روون و ئاشکرایە و بۆ هەموو کەس و لایەنەکان ناسراو و ریسوایە.
ئەوە کام رۆژنامە نووس و چالاک و رەخنەگرە کە پێی کەوتبێتە بەندیخانەکانی ئێران و بە دژە شۆڕش و سیخوڕ و رووخێنەر ناوزەد نەکرابێ و خۆشی لە نمایشە تەلەفزیۆنییەکاندا بە رواڵەت ئەمانەی نەسەلماندبێ. سیاریۆکانی ئایەتوڵڵا شەریعەتمەداری و ئەمیر ئینتیزام و پەلاماردانی مونتەزیری و سیماکانی هاوبەشی دەسەڵاتی خۆیان تا دەگاتە هێزە سیاسییەکان و کەسانی رووناکبیر و چالاک وەک سەعید سیرجانی، سیامەک پورزەند، عەلی ئەفشاری، و لەم دواییانەشدا رامین جەهانبەگلوو و هالە ئیسفەندیاری و ...زسەلمێنەری ئەو راستییەن.
بە پێی ئەم راستییانە و واقیعی ئەو زنجیرە نمایشەی کە دەسەڵاتدارانی ئێران، وەک "ئیعتراف" باسی لێ دەکەن، بێگومان ئیعترافەکانی عەدنان و هیواش دەچنە خانەی ئەو نمایشانەوە.
بۆیە رادەگەیەنین کە ئەو تاوانە دەسکردانە هیچ نرخ و بەهایەکییان نییە و ناتوان ببنە بەڵگە و دیکیۆمێنتی پەسەندی یاسایی.
هەروەها بۆ روون بوونەوەی رای جیهانی دەڵێین کە لیستی کەلو پەلە دەست بە سەرداگیراوەکانی عەدنان لە بەر دەستە و بە زوویی بڵاوی دەکەینەوە . جگە لەوانە هەر شتێکی تر کە درابێتە پاڵ عەدنان درۆیە ودەسەڵات بۆ تەواو کردنی سیاریۆکەی خۆی ئەو کارە دەکات.
کۆمیتهی هاوبهشی پشتگیری کردن له عهدنان حهسهن پور وهیوا بوتیمار
لهیلی حهسهن پوور وته بێژی کۆمیتهی هاوبهش
• کانونی نوسهرانی کوردستانی ئێران
• رێکخراوی چاک
• ناوهندی خۆرههڵاتی نوێ بۆ دیموکراسی
• رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان
• کۆمیته پارێزگاری له بهندکراوانی سیاسی کوردستان
k_pshtiwani@yahoo.com
adnanhasanpoor@yahoo.com
kempainp@yahoo.com
چهارشنبه، مرداد ۱۰، ۱۳۸۶
KURDISH STUDENTS MOVEMENT (Liberty & Peace for All) بزوتنه وه ی خويندکارانی کورد
ارسال شده توسط
Rahman Javanmardi
op
۱۳:۳۶
اشتراک در:
نظرات پیام (Atom)
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر